زۆرترین زانیاری بخوێنەرەوە لەسەر دەروندروستی
رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە ڕاپۆرتێکیدا کە ساڵی ٢٠١٣ بڵاویکردۆتەوە سەبارەت بە گرنگی دەروندروستی و دەڵێت:
1) دەروندروستی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئازادی بیرکردنەوە و دەربڕینی هەسەتەکان و ڕاکان، ئەمەش دەمان بات بەرەو تاکێکی دروست کە دەتوانێت باشتر خزمەتی خۆیی و چواردەوری بکات.
2) بەو پێیەی ئاسودەیی و دڵخۆشبوون بە یەکێک لە پێوەرە گرنگەکانی (wellbeing) بۆیە لە ڕێگای تاکی دەروندروستەوە نەبێت ناتوانین ئەم ئاسودەییە بەدەستبێنین، ئەمەش دەمانگەیەنێت بە ڕازیبوون لە ژیانی خۆمان.
3) ژینگەی کۆمەڵایەتی بەقوڵی کاردەکاتە سەر هەوییەی کەسی و توانا درەوشاوەکانی، هەربۆیە دەرونی دروست دەمانگەیەنێتە ئەوەی بتوانین پەیوەندییەکانمان ڕێکبخەین و سودببینین لە چواردەورمان و سودیشیان پێبگەیەنین.
سەرچاوە:
Investing in mental health: evidence for action, World Health Organization 2013
بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە دەروندروستیت بدەیت، ئەوا لەگەڵمان بە لەم پرۆگرامە
بۆ زانیاری زیاتر کرتە لە وێنەکە بکە یان پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکە:
07501443203
0770 108 3936
داهاتویی نەخۆشی خەمۆکی؟
توێژینەوەکان چیمان پێدەڵێن سەبارەت بە داهاتویی نەخۆشی خەمۆکی؟
- توێژینەوەکان پێمان دەڵێن کە لە ساڵی (٢٠٢٠)دا نەخۆشی خەمۆکی دەبێتە دووەمین هۆکاری پەککەوتەیی لەجیهاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی ئارامی و ئاسایشی دەرونی و کۆمەڵایەتی بۆ خۆی و خێزان و کۆمەڵگە، تەنانەت لە ڕوی داراییەوە جیهان ترلیۆنان دۆلار زەرە دەکات بەهۆی ئەوەی ئەم چینە ناتوانن کار بکەن و بەرهەمداربن، کە بە خۆشحاڵییەوە ئەم نەخۆشییە چارەسەر دەکرێت و دەکرێت کەسی توشبوو کە ڕێژەکەیان نزیك دەبێتەوە لە ٨٠٪ چاکببنەوە و ژیانیان بگەڕێتەوە باری جاران و ببنەوە بە کەسێکی بەرهەمدار.
- هەروەک لە ٥٠٪ ئەو کەسانەی خۆیان دەکوژن هۆکارەکەی خەمۆکییە.
- رێژەی توشبوونی نەخۆشییەکە بەگشتی( ٥٪ - ١٠٪ )ە، خانمان دوو هێندەی پیاوان توش دەبن، هەروەك ڕێژەی نیشانەکانی خەمۆکی(مەبەست تەنها هەندءك لە نیشانەکانییەتی نەك نەخۆشییەکە) بە ڕێژەی لە ٣٠٪ لە نێوان دانیشتواندا هەیە.
هەموو ئەم داتا و توێژینەوانە پێمان دەڵێن کە ترسێکی گەورە هەیە، بەڵام خۆشبەختانە بەڕێژەیەکی بەرچاو دەکرێت ئەمە بەری لێبگرێت لە ڕێگای هۆشیاری تاک و کۆمەڵگاوە، ئەم پەروتوکەی بەردەستیشت هەنگاوێکە بۆ ئەوەی ئەو هۆشیارییە زیادکات و تاکێکی دەروندروست بەرهەمبێت.
بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە دەروندروستیت بدەیت، ئەوا لەگەڵمان بە لەم پرۆگرامە
بۆ زانیاری زیاتر کرتە لە وێنەکە بکە یان پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکە:
07501443203
0770 108 3936
- بیرکردنەوەی نەرێنی بەردەوام
- ژینگە و هاوڕێی نەرێنی و ڕوخێنەر
- جگەرە کێشان
- مادە هۆشبەرەکان
- خووە نەرێنێکان
- جوڵەی کەم و وەرزشنەکردن
- نەخۆشییە هەمیشەییە جەستەییەکان(شەکرە، بەرزە فشاری خوێن...هتد)
- نەخۆشییە دەرونییەکان
- قەڵەوی
- خۆراکی ناتەندروست
بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە دەروندروستیت بدەیت، ئەوا لەگەڵمان بە لەم پرۆگرامە
بۆ زانیاری زیاتر کرتە لە وێنەکە بکە یان پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکە:
07501443203
0770 108 3936
- لەشی مرۆڤ سیستمێکی ڕێکخراوی جوانی هەیە و کاتی خەو پشودانی تێدایە، بۆیە هەوڵبدە ئەو سیستمە تێکنەدەیت، کاتی خەوتن و هەڵسانەکانت دیاری بکە و کاتێك خەوت دێت هەوڵمەدە بەرەنگاری بکەیت و نەخەویت، بەڵکو بەزویی بچۆ بخەوە.
- بەزۆر خۆت مەخەوێنە، چونکە ئەوەش دەبێتە هۆکاری بێزاربوون و زیادبوونی فشاری دەرونت و پاش ماوەیەک بەردەوامبوون لەسەری ئیدی دەگەیتە بارێك کە ڕقت لەخەو دەبێتەوە.
- لەڕوی زانستییەوە واباشترە لانی کەم بەر لە (٤)کاژێر پێش خەوتن هیچ خورەدنەوەیەك نەخۆیتەوە کە ماددەی کافاینی تێدایە وەکو: چا، قاوە، خواردنەوە گازێکان.
- دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان پێش خەو بە ماوەیەکی بەرچاو.
- نەخواردنەوەی مەی(کحول)، چونکە لە بڕێکی دیاریکراو دەرچو ئیدی دەبێتە خەو زڕاندن، ئەمە بەدەر لە زیانە جەستەیی و ئەقڵیی و ماددی و قەدەغەبوونی لە ڕوی ئاینەوە.
- خواردنەوەی کوپێك شیر، لانی کەم بەر لە (٢) کاژێر پێش خەو، توێژینەوەکان دەریانخستووە هاوکاری خەوێکی ئارامتر و باشتر دەدات.
بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە دەروندروستیت بدەیت، ئەوا لەگەڵمان بە لەم پرۆگرامە
بۆ زانیاری زیاتر کرتە لە وێنەکە بکە یان پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکە:
07501443203
0770 108 3936
مرۆڤەکان ناگەنە خۆشی تەواوەتی و خۆشگوزەرانی ڕاستەقینە تاوەکو کەسەکە سەرجەمی کار و ڕەفتار و و هەست و چالاکییەکانی بەو پەڕی باوەڕ و خۆشحاڵییەوە ئەنجام دەدات، هەست پە تێپەڕبوونی کات ناکات و دەچێتە ناو کانگای کارەکانییەوە و ئارامییەکی دەرونی بێئەندازەی هەیە، ئەمەش مانای هەردوو سودەکانی (flow – تێربوون و بەرەوپێشچوون) :
- بەهێزت دەکات
- بەئاگات دەکات لەوەی توانا و کاتت لە چیدا بەسەر دەبەیت.
- وزە بەفێڕۆچوون کەمدەکاتەوە و بەکاربردنی وزەکانت لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆتدا دەبێت.
- توانا شاراوەکانت بەدەردەخەیت، تەنانەت وات لێدەکات بگەیتە ئاستی داهێنان.
- چێژێکی ئەوتۆت پێدەدات کە خەم و پەژارەکانت لا بچوك دەبێتەوە و لە بیرت دەچێتەوە.
- دەتگەیەنێتە ئاستی(ئاگایی تەواو).
- زۆرترین کۆبیر(تەرکیز)ت پێدەبەخشێت.
- دەتگەیەنێتە خۆشگوزەرانی.
بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە دەروندروستیت بدەیت، ئەوا لەگەڵمان بە لەم پرۆگرامە
بۆ زانیاری زیاتر کرتە لە وێنەکە بکە یان پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکە:
07501443203
0770 108 3936
گرنگی کاری خۆبەخشی
ئەنجامدانی هاوکاری و کاری خۆبەخشی و خێر بەبێ ئەوەی گوێبدەینە ئەوەی بەرامبەر چ ڕەنگێکە، چ ئاینێکی هەیە، چ ئایدیایەکی هەیە و خەڵکی کوێ یە و باوەڕی بەچی هەیە، لەم بارەیەشەوە توێژینەوە گەلێکی زۆر هەن یەکێك لەوانە کە کۆکراوەی (١٦) توێژینەوەیە باسی گرنگی کاری خۆبەخشی دەکات لە تەمەنی سەرو ٦٠ ساڵدا(کە دەزانین لەم تەمەنەدا ئەگەری بێزاری و خەمۆکی زۆرە بەوپێیەی گەیشتونەتە کۆتایی تەمەنی کارکردنیان و توانای جەستەیان وەکو جاران نەماوە)، دەرەنجامی توێژینەوەکە گەیشتووە بەوەی کە کاری خۆەخشی سێ دەرەنجامی سەرەکی هەیە ، دەڵێت: کاری خۆبەخشی دەبێتە هۆی:
تەندروستییەکی باش
بەهێزکردنی ئارامی دەرونی
باشتربوونی دەروندروستی و ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
لینکی توێژینەوەکە: https://link.springer.com/article/10.1007/BF03337746
بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە دەروندروستیت بدەیت، ئەوا لەگەڵمان بە لەم پرۆگرامە
بۆ زانیاری زیاتر کرتە لە وێنەکە بکە یان پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکە:
07501443203
0770 108 3936
هەشت ڕێگا بۆ دڵخۆشبوون (1) (pdf)
DownloadWe use cookies to analyze website traffic and optimize your website experience. By accepting our use of cookies, your data will be aggregated with all other user data.